|
|
|
|
|
ياری شهكهرين لهب ! ســـــــهنهما ! ئه‌ی بۆتی ساده‌م ! من عاشقی تـــــۆم ، تــــۆيش بهچـــڵێ مايێلی هه‌رده‌م دڵ بهنــــــــدی دوو گيســـــــووته ، ئه‌ناڵێنێ دهمـــــادهم « ئه‌ی زۆڵفی كــــــــــهجت مايهيی ئاشووبی دوو عاڵه‌م وه‌ی خــــــــاڵی لـــــهبت دانهيی پابــــــــــهندی ئاده‌م » مـــــــهجنوونی رۆخی مههوهشی تۆن سوفی وده‌روێش حهيرانی مێهــــری قــــــــــــــهدت چ بێگانه بێ يا خوێش پهيكانی مـــــــــۆژهت قاتڵی خــــــوێن رێژه به سه‌د نێش « مێهـــــــــری قه‌دت ئاسايشی عــۆشاقی جهفـا كێش يادی رۆخت ئارامــــــی دڵی پڕ غــــــــــــهمی ده‌رهه‌م » تۆرِدامــــی دڵه خـــاڵی لـــــــــــــهب و پهڕچهمی خاوت هـــــــهوری رِهشه وا په‌خشه له‌سه‌ر روومه‌تی ماهــــت تاڵانی دڵـــــــــه ، تيری نيگـــای مه‌ستی دوو چــــــــاوت « زه‌خمی له دڵـــــــــــــــــــم كاريه گــــه‌ر تيری نيگاهت ســـــــــــــهد شـــۆكر بهزهخمی مهه و بادامته مه‌رهه‌م » دايێم دڵی مــــــــــــــن شێت و خــــــهرابی غه‌می تــۆيه هـــــــــــه‌ر ده‌م كه ده‌ناڵێنێ بهگــــريان و به ســــــــــۆيه مهعلـــــوومه ده‌زانێ كه به لای تۆ كۆمـــــی خـــــــــــۆيه « نۆتقێ شـــــــــهكهرت شاهێدی شه‌هدی دهميی تۆيه ئێعجازی مهسيحايه گــــــــــــهوای عێسمه‌تی مه‌ريه‌م » عالـــــــــــهم هه‌مـــــــوو دێوانه له‌بۆ نهرگێسی جـادووت حـــــــــــــهيران و سهراسيمه هه‌موو بۆ خه‌می ئه‌برووت چاهي زهنهخت ، بابلی عـــــــــهشق بۆ منی هــــارووت « سه‌دخۆزگه به وه‌ی جارێ وه‌كوو ده‌سته‌یی گيســووت ده‌ستی له قـــــــهد ئاڵێنم و ده‌ستێ لـــــــه ملت كه‌م » مه‌علوومه يه‌قين ، سه‌روی ره‌وان! ، حـــووری ججینان تۆی بۆ مــــــــــهملهكهت و مــــــــوڵكی دڵم ، تاجی كيان تۆی رۆحــــــــــــم به شه‌و و رۆژ حه‌ره‌سه گه‌نجی نيهان تۆی « زيبهندهيه ئهمــــــرِۆ كه بڵێن شاهــــــــــــی بۆتان تـۆی چـــــــــــوونكه هه‌موو ده‌م حشمةتی شاهيته فه‌راهه‌م» با زۆر بێ لــــه بۆ جـــــــــــۆرمی دوو چاوم كــهرهمی تۆ جانا ! ، به نه‌زه‌ر هــــــــاتووه بۆمــــــــــــــاچی ده‌می تۆ چـــــــــوون جـــــــــۆرم و خهتايه نه‌زه‌رێ بۆ حه‌ره‌می تۆ « كـــــــــــــێ بێت و بدا قه‌هقه‌هه و جــــامی مه‌يی تۆ يه‌ك ده‌م به هه‌موو مۆڵكی كه‌ی و مه‌مله‌كه‌تی جه‌م» ئيسلامــــه ، ئه‌گه‌ر كـــــۆفره ، ئهگــــــــــهر دينی نسارا نرخــــــــــــــی له‌بی تۆ شاری سهمــــــهرقهند و بۆخارا كۆنجی دهههنت جامــــــی مــــــهی و شه‌هدی گـۆوارا « مه‌نزوور له عـــــــــــــــــۆمری (ئه‌ده‌ب) ئه‌وساته نيگارا سێــــــــــوی زهقهنت بگــــرم و ماچي دهههنت كـه‌م » « عبدالله حبيبي » |
||
|
+
نوشته شده در چهارشنبه پنجم دی 1386ساعت 10:35 بعد از ظهر توسط عبدالله حبیبی
|
|
||