|
|
|
|
|
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك به‌ره‌و مناڵیی - 1 - له كاتێكدا كه منداڵ بووم ده‌ستی چه‌پم حه‌زی ئه‌كرد وه‌ك ده‌ستی منداڵی پۆشته‌ی دراوسێمان سه‌عاتێكی تیا بێ ئه‌ویش . وڕگم ئه‌گرت دایكم ناچار گازی ئه‌گرت له مه‌چه‌كم به جێگه‌ی ـ دان ـ سه‌عاتێكی بۆ ئه‌كردم ئای . . . كه دڵخۆشی ئه‌كردم ! - 2- له‌كاتێكدا كه منداڵ بووم واته‌ی كامه‌رانی لای من له‌وه دابوو : له حه‌ماما به سه‌ر په‌شته‌ماڵی جاما فوو به كه‌فی سابوونا بكه‌م گڵۆپێكی سه‌وز و سووری ، لێ دروست كه‌م ! - 3 - له كاتێكدا كه منداڵ بووم له زستانا له به‌ر تینی ئاگردانا دائه‌نیشتم سه‌رنجم ئه‌دا له پشكۆی ، گه‌شاوه و ئاڵ وام حه‌ز ئه‌كرد ، منی منداڵ بچمه ناو پشكۆكانه‌وه . . . دابنیشم . . . بیكه‌م به ماڵ ! - 4 - كه منداڵ بووم . . . زۆر ئێواره ئه‌یان ناردم . . . ـ له ماڵی پووره مه‌نیجه ـ ترشیات بكڕم كام تام له‌و تامه خۆشتر بوو له دوای ئاوڕ ، له پێچی ته‌نگی كۆڵانا كاتێ یه‌ك دوو قۆمی خێرام ئه‌دا له ترشیاتی ناو جام ! - 5 - له كاتێكدا كه منداڵ بووم خۆشه‌ویستی لام ئه‌وه بوو: شه‌وی جه‌ژن تا به‌یانی. . . چاو هه‌ڵدێنم له گه‌ڵ خۆما . . ده‌س له ملان پێڵاوی تازه بنوێنم ! - 6 - كه گه‌وره بووم ده‌ستی چه‌پم زۆر سه‌عاتی راسته‌قینه‌ی ، جوانی . . بینی به‌ڵام هیچیان وه‌ك سه‌عاتی جێگه دانی دایكم . . له سه‌ر قۆڵ و ده‌ستم وه‌ها دڵخۆشیان نه‌كردم . كه گه‌وره بووم هیچ چل چرا و گڵۆپێكی ژووره‌كانم وه‌ك گڵۆپی كه‌فی سابوون پێكه‌نینیان . . پێ نه‌گرتم . كه گه‌وره بووم هیچ گڕێكی زۆپای ئێستام نه‌كرده ماڵ و تیا بژیم . كه گه‌وره بووم هیچ خواردنێ تامی ئه‌و قومه ترشیاته‌ی پێ نه‌به‌خشیم . كه گه‌وره بووم هیچ كراس و بۆینباخ و قاتێكی نوێم نه‌هێنایه ژێر جێگه‌وه وه‌كوو پێڵاوه‌كه‌ی جه‌ژن تا به‌یانی چاو هه‌ڵدێنم له گه‌ڵ خۆما بیان نوێنم هیچیان . . . هیچیان ! « شێرکۆ بێکه‌س » |
||
|
+
نوشته شده در سه شنبه بیست و هشتم خرداد 1387ساعت 3:28 بعد از ظهر توسط عبدالله حبیبی
|
|
||
|
|
|
|
|
ئاره‌زوو یاران وه‌سیــه‌ته‌ن وادَه‌ی مه‌رگمه‌ن عبدالله حبیبی |
||
|
+
نوشته شده در دوشنبه بیستم خرداد 1387ساعت 3:8 قبل از ظهر توسط عبدالله حبیبی
|
|
||